Wassim Samih Seifeddine
30 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2024
بەیروت ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاند کە لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی باشوور و ڕۆژھەڵاتی لوبنان، ٦٣ کەس کوژراون و ٩٢ی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، ھێرشیان کردووەتە سەر شارۆچکەی عەین دەلب ڕۆژھەڵاتی قەزای سەیدا باشووری لوبنان و لە ئاکامدا، ٤٥ کەس کوژراون و ٧٠ی دیکەش برینداربوون.
ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر ناوچەی ھرمل ڕۆژھەڵاتی لوبنان، ١٢ کەس کوژراون و٢٠ی دیکەش برینداربوون.
ھاوکات وەزارەتی تەندروستیی لوبنان لە ڕاگەیاندراوێکی دیکەدا، ئاماژەی بەوەداوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، ھێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی بەرگریی شارستانی لە شارۆچکەی سەحمەر سەربە پارێزگای بیقاع ڕۆژھەڵاتی لوبنان و لە ئاکامدا، شەش کارمەندی فریاکەوتن کوژراون و چواری دیکەش برینداربوون.