Yusuf Hatip
26 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2019
بڕۆكسل - AA
له راپۆرتی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا سه‌باره‌ت مادده‌ی هۆشبه‌ر، ئه‌وه ئاشكراكراوە کە رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه له ئه‌ورووپا له تاوانی رێكخراو و قاچاخچێتیی به مادده‌ی هۆشبه‌ر تێوه‌گلاوه.
ناوه‌ندی مادده‌ی هۆشبه‌ر و چاودێریی ئالووده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر (EMCDDA) و ده‌زگای Europol "راپۆرتی بازاڕی مادده‌ی هۆشبه‌ر له یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا له ساڵی ٢٠١٩دا"یان بڵاوكرده‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ورووپییه‌كان هه‌موو ساڵێك لانیكه‌م ٣٠ ملیار دۆلار له مادده‌ی هۆشبه‌ردا خه‌رج ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كان و ئه‌مه‌ش واده‌كات کە بازاڕی مادده‌ی هۆشبه‌ر له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهات بێت بۆ رێكخراوه‌كانی تاوانه رێكخراوه‌كان.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه،په‌كه‌كه كه له ساڵی ٢٠٠٢ه‌وه له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادایه، "له تاوانه رێكخراوه‌كان و بازرگانییكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه، تێوەگلاوه".
له راپۆرته‌كانی پێشتری ده‌زگای Europolدا باس له‌وه‌كرابوو كه رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه ساڵانه له یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار تا سێ ملیار دۆلاری له مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ست ده‌كه‌وێت. رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه كه منداڵان و لاوان بۆ نێو زهلكای مادده‌ی هۆشبه‌ر په‌لكێش ده‌كات، به‌و داهاته‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێت، چه‌ك ده‌كڕێت.
- "توركیا گرنگیی گه‌وره‌ی هه‌یه"
به‌پێی راپۆرته‌كه رێچكه‌ی به‌لقان له‌ئێستادا رێچكه‌ی سه‌ره‌كیی گه‌یاندنی هیرۆیینه به یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و تیایدا هاتووه "له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره، توركیا به‌رده‌وامه له‌وه‌ی گرنگییه‌كی به‌رچاوی هه‌بێت له رێگرییكردن له گه‌یاندنی هیرۆیین به یه‌كێتیی ئه‌ورووپا".
تیشكخراوهته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه له‌سه‌دا ٣٩ی ئه‌و پاره‌یه‌ی له سه‌رانسه‌ری ئه‌ورووپا له مادده‌ی هۆشبه‌ردا خه‌رج ده‌كرێت، بۆ شه‌دانه (كانابیس)، له‌سه‌دا ٣١ی بۆ كۆكاین، له‌سه‌دا ٢٥ی بۆ هیرۆیین و له‌سه‌دا پێنجكهی دیكه‌ی له ئه‌مفێتامین و (MDMA)دا ده‌ڕوات.
به‌رپرسی كاروباری كۆچ، ناوخۆ و هاووڵاتییبوون لە كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دیمیتریس ئاڤرامپۆڵۆس له گوتارێكدا له میانی پێشكه‌شكردنی راپۆرته‌كه‌دا گوتی: "رێكخراوه‌كانی په‌یوه‌ست به تاوانه رێكخراوه‌كان، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ده‌رفه‌تی نوێی به‌ده‌ستهێنانی داهات ده‌كه‌ن. له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا تا دێت زیاتر سوود له داهێنانه ته‌كنه‌لۆجیی و لۆجستییه‌كان به‌مه‌به‌ستی فراوانكردنی چالاكییه‌كانیان ده‌بینن".
- "شه‌دانه زۆرترین مادده‌ی هۆشبه‌ره كه به‌كارده‌هێنرێت"
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه شه‌دانه (كانابیس) كه به‌های له بازاڕی ئه‌ورووپادا به لانیكه‌م ١١ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، ساڵی رابردوو له لایه‌ن ٢٥ ملیۆن ئه‌ورووپییه‌وه له ته‌مه‌نی نێوان (١٥-٦٤)دا به‌كارهێنراوه كه زۆرترین ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ره و به‌مه‌به‌ش شه‌دانه له مادده هۆشبه‌ره‌كانی دیكه زیاتر به‌كارهێنراوه.
هاوكات كۆكایین له رووی به‌كارهێنانه‌وه، دووه‌م مادده‌ی هۆشبه‌ری قه‌ده‌غه‌یه كه له ئه‌ورووپادا، به‌های له بازاڕدا نۆ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلاره، و ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن نزیكه‌ی چوار ملیۆن ئه‌ورووپییه‌وه له‌نێوان ته‌مه‌نه‌كانی (١٥-٦٤)دا به‌كارهێنراوه.
له‌دوای ئه‌وانیش له پله‌ی سێیه‌مدا هیرۆیین دێت كه له‌لایه‌ن یەک ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌سه‌وه به‌كارهێنراوه و به‌هاكه‌ی له بازاڕدا به لانیكه‌م حه‌وت ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.