Mohammed Baqi Hussein
26 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2016
هه‌ولێر
بڕیاره سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی مۆن به سه‌ردانێك بگاته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی كۆبێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای كۆبوونه‌وه‌كه بارزانی و بان كی مۆن كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش سازبکەن.
بان كی مون له چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوێنێ پێنجشه‌ممه سه‌ردانی لوبنانی كرد و هێزی ئاشتیپارێزی یونیفیل (UNIFIL)ی به‌سه‌ركرده‌وه.
بڕیارە بان کی مۆن په‌نابه‌رانی سووریا و کۆچبەرانی عێراق به‌سه‌ربكاته‌وه.