Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
25 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
گەورە دانوستانکار و وهزیری كاروباری یهكێتیی ئهورووپا لە حکوومەتی تورکیا، عومهر چهلیك بووە میوانی دێسکی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو و روونکردنەوەی سەبارەت بە مژارەکانی رۆژەڤ دا.
عومەر چەلیک گوتی: ''مۆدێلێکی ئەورووپا کە توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی نییە و تاکە بڕیارێک کە دەیدات پچڕاندنی دانوستانەکانە لەگەڵ تورکیادا یان هەڵپەرساردنیان، ئەوە دەبێتە خۆکوژیی''.
گوتیشی: ''بڕینی هاوکارییەکانی IPA (هاوکارییە داراییەکان بەر لە بوونە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا) هیچ شتێک ناگەیەنێت. هێنانە سەر زمانی ئەم بابەتە، پاشەکشە بە راستگۆیی یەکێتیی ئەورووپا دەکات''.
گەورە دانوستانکار و وهزیری كاروباری یهكێتیی ئهورووپا لە حکوومەتی تورکیا، عومهر چهلیك گوتیشی: ''ناتوانم ئەوەی کە نەمسا بە تورکیاوە گرتوویەتی، لە شێوەی شیکارییەکی سیاسییدا روون بکەمەوە. ئەوە بووەتە خوو پێوەگرتنێکی هاوشێوەی نەخۆشی دەروونی''.
گەورە دانوستانکار و وهزیری كاروباری یهكێتیی ئهورووپا لە حکوومەتی تورکیا، عومهر چهلیك سەبارەت بە پێشنیازی هاوبهشیی جیاواز کە لە لایەن یەکێتییەکەوە کراوە، رایگەیاند ''بهمه دهڵێین پێشنیازی بێڕهوشتانه".
عومهر چهلیك لەبارەی بڕیاری سڕکردنی ئەنجامی ریفراندۆمەوە گوتی: "ئەمە بە تەواوەتی بە ئامانجێکی تاکتیکی ئەنجامدەدرێت. ئەنجامەکە سڕبکات چی دەبێت و سڕی نەکات چی دەبێت. تا ئەو کاتەی بە روونی نەڵێت ئەمە 'بوونی نییە'، تا ئەوکاتەی نەکشێنرایەوە، پێویستە بگوترێت کە ئەمە ئەنجامی ئەوەیە''.