Muhammet Ali Kemal
25 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی گەیشتە ئەنقەرە.
حەیدەر عەبادی لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە لایەن وەزیری گومرک و بازرگانی تورکیا، بولەنت توفەنکجی و کاربەدەستانی دیکەوە پیشوازیی لێکرا.
عەبادی سەرەتا لە لایەن سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار پێشوازیی لێدەکرێت و کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدەن و دواتریش لە کۆشکی چانکایا لەگەڵ سەرۆکوەزیران، بینالی یڵدرم کۆدەبێتەوە.