Efsun Yılmaz,Muhammet Ali Kemal
25 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2017
ئیزمیر - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند ''ئەمڕۆ بەراورد بە ٢-٣ ساڵی رابردوو، پەڕینەوە لە دەریای ئیجەوە بۆ ئەورووپا، بە رێژەیەکی بەرچاو کۆنترۆڵکراوە. لە کاتێکدا کە ھەموو ئەمانە دەکەین، ئێمە خوازیارین کە دۆستە ئەورووپییەکانمان باشتر ھەست بەو بەرپرسیاریەتییە و ئەو قوربانیدانە بکەن کە تورکیا لە ئەستۆی گرتووە و پێی بزانن، بەڵام دەمەوێت لێرەدا ئەوە بڵێم کە بە تایبەتی لە ئەورووپا تەوژمی نەتەوەپەرستی ھەڵشکاو و دوژمنایەتی ئیسلام لە ماوەی ساڵانی رابردوودا، دیدگای بۆ داھاتوو لە ئەورووپا نەھێشتووە. ئەورووپا لەم رۆژانەدا سەرگەرمی گەڕانە بەدوای ئەو رێگایانەی کە چۆن لەگەڵ توندڕەویدا ھەڵبکات''.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا،گوتی: ''ساڵی ٢٠١٨ لە تورکیا لە ٢٠١٧ باشت دەبێت. ئەمە بە دڵنیاییەوە بە تێبینی لە لای خۆتان بینووسن. ھەڵاوسان لە ژمارەیەکی تاک رەنووسیدا دەمێنێتەوە و ئامانجی گەشەکردنمان لانیکەم لەسەدا ٥.٥-ە. تەماشاکەن، ئەگەر ھات و ئاستی گەشەکردنمان لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا بووە رەنووسێکی دوو خانەیی، ئەوا سەرتان نەسووڕمێت. ئەگەر ھاتو لە کۆتایی ساڵدا گەشەکردن لەسەدا ٧ بوو، دیسان ھەر سەرتان نەسووڕمێت''.
بینالی یڵدرم گوتیشی: "دۆخی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھیچ ئومێد بەخش نییە. بریاری ھەڵەی باکووری عێراق... ئەمڕۆ پێش کەمێک بڕیاری داوە سەرۆکوەزیرانی ئیدارەی ھەرێمی باکووری عێراق 'دەگەڕێینەوە بۆ مەرجەکانی پێش ریفراندۆم'. ئێ باشە مادەم دەگەیشتیتە ئەمە بۆچی سوور بوویت لەسەر ئەو ھەڵەیە. بۆچی گوێت لە تورکیا نەگرت کە چەندین ساڵە پارێزگاریت لێ دەکات و ھێڵی ژیانی بۆ دروست کردوویت. بەھەرحاڵ، وەک دەڵێن حسابی ھەڵە لە بەغداوە دەگەڕێتەوە، لە کۆتاییدا حسابی ھەڵە پێش ئەوەی بگاتە بەغدا، گەڕاوەتەوە".