Ali Mukarrem Garip
28 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2018
كه‌ركووك - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی، بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای ئۆپه‌راسیۆنی سوپای عێراق لە ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان، بۆ یه‌كه‌مجار سەردانی شاری كه‌ركووكی کرد.
حه‌یده‌ر عه‌بادی چووه هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی ڤینیس له ناوه‌ندی شار و به‌شداریی له رێوره‌سمی ناساندنی كاندیده‌كانی كه‌ركووكی لیسته‌كه‌ی، لیستی سه‌ركه‌وتن (نه‌سر) کرد.
له گوتەیەکدا عه‌بادی گوتی: ''كه‌ركووك كه سیمبولی ئاشتی و پێكه‌وه ژیانه، وه‌ك شارێكی عێراقی كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له‌خۆده‌گرێت، ده‌مێنێته‌وه''.
عه‌بادی باسی له‌وه‌كرد كه كه‌ركووك به هه‌ریه‌ك له عه‌ره‌ب، كورد، توركمان و سه‌رجه‌م پێكهاته نه‌ژادی و مه‌زهه‌بییه‌كانی دیكه‌وه جوانه و گوتی: ''هیچ پێكهاته‌یه‌ك مافی ئه‌وه‌ی نییه خۆی به‌سه‌ر پێكهاته‌یه‌كی دیكه‌دا باڵاده‌ست بكات. له كه‌ركووك هیچ گرووپێكی نه‌ژادی یان مه‌زهه‌بی ناتوانێت ناسنامه‌ی گرووپێكی دیكه بسڕێته‌وه. به‌ها دانان بۆ وڵاته‌كه‌مان ته‌نها له‌رێگه‌ی ئه‌وه‌وه ده‌بێت كه به یه‌ك چاو ته‌ماشای هه‌مووان بكه‌ین''.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان یه‌كیان گرتووه و سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه و گوتی: ''سه‌ركه‌وتنه‌كان له‌رێگه‌ی یه‌كگرتنی سوپای عێراق، پۆلیس، حه‌شدی عه‌شایه‌ری، حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه‌وه، به‌ده‌ستهاتن. هه‌روه‌ك چۆن پێكه‌وه رێكخراوی تیرۆریستییمان له‌ناوبرد، له‌رێگه‌ی یهكگرتنمانهوه ده‌توانین ده‌سته‌به‌ری پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌شمان بكه‌ین''.
حه‌یده‌ر عه‌بادی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به جدیی هانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراقدا ده‌دات و رایگه‌یاند ''له‌رێگه‌ی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌وه درێژه بهسهركهوتنهكانمان ده‌ده‌ین''.