ئەنقەرە
بەپێی سەرچاوەیەكی سەرۆكایەتی وەزیرانی توركیا، ئەحمەد داودئۆغڵو، بەبۆنەی دەستبەكاربوونی لە پۆستە نوێكەی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە سەرۆكوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی كرد.
دوای ئەوەی، حەیدەر عەبادی دەنگی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی وەرگرت و حكومەتەكەی پێكھێنا، داودئۆغڵو سەرۆكایەتی وەزیرانی توركیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵی ئەنجامدا و دوای پیرۆزبایی لێ كردن لە پۆستە نوێكەی، ئاماژەی بەوە كرد، توركیا ھەموو كات پشتگریی عێراق و خەڵكەكەی دەكات و ئامادەیی خۆی بۆ پێپدانی ھەموو جۆرە پشتگرییەك لەحكومەتەكەی عەبادی دەربڕی.
سەرۆكوەزیران داودئۆغڵو یەكەم سەركردە بوو كە پیرۆزبایی لە عەبادی كرد.