تەرابلوس
جێگری سەرۆكوەزیرانی لیبیا محەمەد ئەلبەرگیسی، لەگەڵ سەرۆكوەزیران و كابینەی نوێی حكومەت لە كۆنگرەی گشتی نیشتمانی بەبەشداری ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران دوای رێورەسمی رادەستكردنەوەی پۆستی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ساز كرد.
بەرگیسی لە كۆنگرەكە دا ئاماژەی بە دەستبەكاربوونی فەرمی حكومەتی وڵاتەكەی دوای، وەرگرتنی دەسەڵات لە كۆنگرەی گشتی نیشتمانی لیبیا لە تەربلوس كرد، بەڵام باسی لە بەرنامە و چالاكییەكانی حكومەتەكەی لە شارەكانی دەرەوەی پایتەخت نەكرد.عومەر ئەل خاسی، یەكێكە لە ئەندازیارانی شۆڕشی ١٧ی شوباتی ٢٠١١، لە لایەن كۆنگرەی گشتی نیشتمانی وڵاتەكەی لە ٢٥ی ئابدا بۆ پێكھینانی حكومەت راسپێردرا بوو، دواتر لە ٢ی ئەیلولدا كابینەی ئەل خاسی دەنگی رەوای كۆنگرەی نیشتمانی بەدەستھێنا.
ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران بە بیانووی نەبوونی ئاسایش و پێكدادان لە تەرابلوس لە كۆنگرەی نیشتمانییەوە چوونە ئەنجومەنی نوێنەران لە شاری تۆبروك كە دەكەوێتە رۆژھەڵاتی وڵات و دەستیان بە كارەكانیان كرد.
ھەروەھا ھەفتەی رابردوو سەرۆكوەزیرانی كاتی لیبیا، عەبدوڵا ئەلسینی داوای دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش كردبوو، لە كۆنگرەی گشتی نیشتمانی جیابویەوە، دواتر لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دووبارە بۆ پێكھێنانی حكومەت راسپێردا.
سینی ئاشكرایكرد، "تا كۆتایی ھەفتە كابینەی نوێ ئاشكرا دەكات، دواتر بۆ وەرگرتنی دەسەڵاتی "حكومەتی قەیران" دەچنە قۆناغی بە دەستھێنانی دەنگی متمانە.