Sarmand Hameed
30 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2022
هەولێر - AA
رەوتی سەدر رایگەیاند، دهستدرێژیكردنه سهر خۆپیشاندهرانی بەغدا له ئهستۆی لایهنه سیاسییهكانه.
وەزیرەکەی سەدر، محەمەد ساڵح عێراقی کە بە کەسێکی نزیک لە موقتەدا سەدر دادەنرێت، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "دهستدرێژیكردنه سهر خۆپیشاندهرانی ئاشتیانە لە بەغدا له ئهستۆی لایهنه سیاسییهكان و هێزه ئهمنییهكانە، لهگهڵ چاكسازین و چاكسازیش لهگهڵ ئهواندایه".
محەمەد ساڵح عێراقی لە پەیامەکەیدا کە ئاراستەی هێزە سیاسییەکان کردووە دەڵێت "پارهی عێراقییهكانتان دزی، بۆیه دهستدرێژیكردنه سهر خوێنی خۆپیشاندهران بوهستێنن".
ئەمڕۆ شەممە لایەنگرانی سەرکردەی رەوتی سەدر لە دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، بۆ جاری دووەم لە ماوەی هەتەفیەکدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و چوونە ناو ناوچەی سەوز.
وێڕای هەوڵی هێزە ئەمنییەکان بۆ رێگرییکردن لە خۆپیشاندەران و بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ، بۆمبی دەنگی و ئاوی قەتیسکراویان بۆ بڵاوەپێکردنیان، دواجار خۆپیشاندەران تەواوی بەربەستە ئەمنیی و کۆنکرێتییەکانی ناوچەیان سەوزیان بڕی و هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران.
هەڵکوتانە سەر باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە لایەن لایەنگرانی سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر بۆ دووەم جار لە ماوەی هەفتەیەکدا دوای ئەوە هات کە رۆژی ٢٥ی تەمووز، چوارچێوەی ھەماھەنگیی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کرد و داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەران کرد کە رۆژی شەممە ٣٠ تەمووز بۆ ھەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێی وڵاتەکە کۆببێتەوە.
رۆژی ٢٧ی تەمووز، لایەنگرانی رەوتی سەدر لە دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و چوونە ناو ناوچەی سەوز و ھەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران.