Ali Cura,Muhammet Ali Kemal
27 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2018
مۆسكۆ- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، دیپۆرتكردنه‌وه‌ی دیپلۆماته‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ناتۆ و وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه به 'بێڕێزییه‌كی گه‌وره' ناوبرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد رووسیا وه‌ڵامی له‌وباره‌یه‌وه ده‌بێت.
سێرگی لاڤرۆڤ له تاسكهنتی پایته‌ختی ئۆزبه‌كستان وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنانهوانانی سه‌باره‌ت به دیپۆرتكردنه‌وه‌ی دیپلۆماته‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ناتۆ و وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه، دایه‌وه.
لاڤرۆڤ باسی له‌وه‌كرد پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و كرملینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه روونكردنه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و كرده‌وه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا بێ وه‌ڵام ناهێڵنه‌وه.
راشیگه‌یاند: "وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه، بێخه‌مبن. هیچ كه‌سێك خوازیاری ئه‌وه نییه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بێڕێزییه گه‌وره‌یه‌دا ئارام بگرێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد كه دیپۆرتكردنه‌وه‌ی دیپلۆماتهكانیان له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه ئامڕازێكه به‌مه‌به‌ستی درووستكردنی فشار و ئه‌نجامدانی شانتاژ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌كارده‌هێنرێت.