Andaç Hongur,Mohammed Baqi Hussein
03 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا رهجهیب ته‌یب ئه‌ردۆغان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئێران حه‌سه‌ن رۆحانی ئه‌نجامدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیاوه ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا باس له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كراوه كه 28ی كانوونی یه‌كه‌م ده‌ستیانپێكرد و به‌رده‌وامیی هه‌یه.
ئه‌ردۆغان جه‌ختیكردووه‌ته‌وه کە گرنگی به پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران ده‌ده‌ن و به رۆحانیی راگه‌یاندووه کە روونكردنه‌وه‌كه‌ی به گرنگ ده‌زانێت کاتێک رایگه‌یاندبوو، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی مافی گه‌له، به‌ڵام پێویسته یاساكانی تێدا پێشێل نه‌كرێت.
رۆحانیش له‌به‌رامبه‌ردا سوپاسی خه‌مخۆریی ئه‌ردۆغانی كردووه و هیوای خواستووه خۆپیشاندانه‌كان له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا كۆتایی بێت