Sinan Uslu,Mohammed Baqi Hussein
03 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا بەکر بۆزداغ، لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێرانه‌وه رایگه‌یاند، "تورکیا دژی گۆڕانکاری دەسەڵات و هاتنە سەر دەسەڵاتی لایەنێکە بەرێگای ناشەرعی و دوور لە یاسا و دەستوور یان بەبەکارهێنانی توندوتیژی یان دەستێوەردانی دەرەکی".
بۆزداغ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ خۆپیشاندانه‌كانی ئێران کردووە.
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا رایگه‌یاندووه كه وڵاتەکەی له‌نزیكه‌وه چاودێریی رووداوه‌كانی ئێران ده‌كات و ئارامی، سه‌قامگیری و ئاشتیی ئێرانی به‌لاوه گرنگه.
بۆزداغ جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه ئاشكرایه ئارامی، سه‌قامگیری و ئاشتیی ئێران له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران و ئێرانییه‌كان و ناوچهكهدایهوه و قه‌یران و بارگرژی و پێكدادانیش، زیان به ئێران، ئێرانییه‌كان و ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت و نووسیویه‌تی، "به‌ئامانجی پارێزگاریكردن له ئارامی، ئاشتی و سه‌قامگیری، به‌گرنگی ده‌زانین جارێكی دیكه جه‌خت له‌وه بكه‌ینه‌وه، كه پێویسته ده‌سه‌ڵات و گه‌لی ئێران به وریایی و به‌رچاوڕوونی و خوێنساردییه‌وه له‌به‌رانبه‌ر پیلان و ته‌ڵه‌كه‌ی ئاژاوه‌گێڕیدا مامه‌ڵه بكه‌ن. تورکیا دژی گۆڕانکاری دەسەڵات و هاتنە سەر دەسەڵاتی لایەنێکە بەرێگای ناشەرعی و دوور لە یاسا و دەستوور یان بەبەکارهێنانی توندوتیژی یان دەستێوەردانی دەرەکی".