Uğur Çil
03 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر روونكردنه‌وه‌یەکی له‌باره‌ی شێواندنی قسه‌كانی له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی کە له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵیی DPAی ئه‌ڵمانی ئه‌نجامیدابوو، بڵاوكرده‌وه.
چاوش‌ئۆغڵو ره‌تیكرده‌وه كه پێشمه‌رجی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا دانابێت و نووسیویه‌تی،"ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌ڵێن گوایه پێشمهرجم بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستیی منداڵكوژ دانابێت، دوورن له‌ڕاستییه‌وه. ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به گه‌له‌كه‌مان داوه ئه‌وه‌یه، هیچ هێزێك رامان ناگرێت تا رێكخراوی تیرۆریستی له‌ڕیشه‌وه ده‌رنه‌هێنین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ DPA، باسی له‌وه كردووه كه په‌كه‌كه قۆناغی چاره‌سه‌ری ته‌نها به‌خراپه به‌كارهێناوه و نووسیویه‌تی،"جهختمكردهوه كه به‌تایبه‌تی هاووڵاتییه كورده‌كانمان ده‌یانه‌وێت تا كۆتایی به‌ره‌نگاری په‌كه‌كه ببینه‌وه".
ئاژانسه هه‌واڵییه‌كه هاوكات قسه‌كانی راوێژكاری راگه‌یاندنی چاوش‌ئۆغڵو، قاره‌مان هالیس چه‌لیك-یشی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ DPA، هالیس چه‌لیك رایگه‌یاندووه، دانانی چه‌ك له‌لایه‌ن رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌وه، واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه قۆناغی چاره‌سه‌ری ده‌ست پێده‌كاته‌وه و گوتوویه‌تی،"نیازی ئه‌وه‌مان نییه له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆريستی سه‌رله‌نوێ ده‌ست به دانوستان بكه‌ینه‌وه كه به‌رده‌وامن له كوشتنی هاووڵاتیانی ئێمه".