Sarmand Hameed
30 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی لەبارەی بارودۆخی هەنووكەیی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە.
له پهیامهكهیدا مهسعود بارزانی ئاماژهی بهوهكردووه بە بایەخەوە بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنەكانی ئەم دواییە دەكەن، و پێشوازیی لە هەر هەنگاوێكیش دەكەن كە كاریگەریی لەسەر چارەسەركردنی قەیرانەكە هەبێت و رێگە لە ڕووخان و فەوزا یان گەڕانەوە بۆ سەردەمی دیكتاتۆریەتی شووم بگرێت.
راشیگهیاندووه "لە هەر گۆڕانكارییەكدا پێویستە مافی هەموو پێكهاتەكان رەچاوبكرێت، و هەر گۆڕانێك دەبێ بەپێی میكانیزمە دەستوورییەكان بێت. هەروەها ئامانج لێی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی و باڵادەستیی یاسا بێت و داواكارییە رەواكانی جەماوەری بهشخوراو بەدیبهێنێت".
له پهیامهكهی سهرۆكی پێشووی ههرێمی كوردستاندا ههروهها هاتووه "ئیدانەی توندوتیژییە بەردەوامەكان و كوشتنی خەڵكی بێگوناح دەكەین، و سەرەخۆشیش لە كەسوكاری شەهیدان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین".