Doga Kirmizioglu
09 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
تێنسزانی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی، سێرینا ویلیامس دوای ماوه‌ی نزیكه‌ی ١٤ مانگ دووركه‌وتنه‌وه بەهۆی منداڵبوونه‌وه، یه‌كه‌م یاریی فه‌رمیی كه به‌شداریی تێدا كرد، برده‌وه.
سێرینا ویلیامس له میانی به‌شدارییكردنی له پاڵه‌وانێتیی ئیندیان وێڵز كه له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌یه‌كه‌م یارییدا به‌ره‌وڕووی تێنسزانی كازاخستانی، زارینا دیاسی ٥٣یهمی ریزبه‌ندیی جیهان له‌سه‌ر ئاستی ژنان بوویه‌وه.
ویلیامس كه دوایین به‌شدارییكردنی له پاڵه‌وانێتییه‌كاندا له ئوسترالیای كراوه‌دا بوو كه پارساڵ به‌ڕێوه‌چوو، له یه‌كه‌م یارییدا دوای ١٤ مانگ به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر و به ئه‌نجامه‌كانی ٧-٥ و ٦-٣ له زارینا دیاسی برده‌وه.
له‌دوای یارییه‌كه‌ش ویلیامس هه‌ستی خۆی ده‌ربڕی و گوتی: "تۆزێك دووركه‌وتنه‌وه‌م پێوه دیاربوو به‌ڵام گرنگ نییه. ئه‌گه‌رچی یارییه‌كه ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام زۆرباش تێپه‌ڕی".
له گه‌ڕی دووه‌مدا ویلیامس به‌رامبه‌ر تێنسزانی هۆڵه‌ندی، كیكی بێرتێنزی ٢٩یهمی ریزبه‌ندیی جیهان له‌سه‌ر ئاستی ژنان، یاری ده‌كات.