Hasan Esen,Mohammed Baqi Hussein
11 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2018
مه‌درید - AA
له هه‌فته‌ی 28همی لا لیگادا، یانه‌ی بارسێلۆنا به دووگۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له مه‌له‌گای برده‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگی لا لیگا له یاریگای لا رۆسالیدا میوانداریی دواین یانه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه یانه‌ی مه‌له‌گای كرد كه خاوه‌نی ته‌نها 13 خاڵه.
ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا، لیۆنێل مێسی به بۆنه‌ی رۆژی له‌دایكبوونی كوڕه‌كه‌ی "سیرۆ"، نه‌یتوانی به‌شداریی یارییه‌كه بكات.
له خوله‌كی 15ی یارییه‌كه‌دا، بارسێلۆنا له رێگه‌ی لویس سوارێزه‌وه و له خوله‌كی 28یشدا له رێگه‌ی فیلیپ كۆتینۆوه دوو گۆڵی تۆمار كرد.
له خوله‌كی 30دا، یاریزانی مه‌له‌گا، ساموێل گارسیا سانچێز به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه و مه‌له‌گا به 10 یاریزانه‌وه درێژه‌ی به یارییه‌كه دا.
به‌ڵام تا كۆتایی یارییه‌كه هیچ گۆڵێكی دیكه تۆمارنه‌كرا و یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی بارسێلۆنا به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی هات.
به‌م جۆره بارسێلۆنا كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده، 72 خاڵ و له پێشه‌نگیدا مایه‌وه و مهلهگاش به 13 خاڵه‌وه له كۆتایی ریزبه‌ندییه‌كه‌دایه.