Rawan Subhi Obaiullah
18 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2023
دهۆک - AA
پێکهاتەی ئایینیی کوردانی ئێزدی داوا دەکەن لە هەموارکردنەوەی یاساى ههلبژاردنهكانى په‌رله‌مانى كوردستاندا، هاوشێوەی پێکهاتەکانی کریستیان، تورکمان و ئەرمەن کورسی کۆتایان بۆ دابنرێت.
سه‌رۆكى بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش له دهۆک، سه‌عيد جردۆ له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له شارى دهۆك رايگه‌ياند "له‌م ماوه‌يه‌دا لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستيان به كۆبوونه‌وه كردووه بۆ ههمواركردنەوەى ياساى هه‌لبژاردن له هه‌رێمى كوردستان، پێشتر كۆتاى كريستييانهكان و ئه‌رمه‌نى وه‌كو پێكهاته‌ى نه‌ته‌وه‌يى لە په‌رله‌مانى كوردستان هه‌بووه، ئێمه‌ش له بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش وا ده‌بينين كه پێكهاته‌ى ئێزدى وه‌كو پێكهاته‌كى ئایينى و وه‌كو به‌شه‌كى ره‌سه‌ن له‌م هه‌رێمه، مافێكى ره‌وايه كه ئێمه‌ش كۆتاى خۆمان له په‌رله‌مانى كوردستاندا هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش وه‌كو پێكهاته‌كانى دیکە بتوانين زياتر رۆلى خۆمان نیشان بدەن".
سه‌عيد جردۆ سۆپاسى سەرۆکی پارتى ديموكراتى كوردستان، مه‌سعود بارزانى و سه‌ركردايه‌تى ئەو حزبەی كرد كه به‌رده‌وام پشتيوان بوونه له مافى ئێزدييه‌كان و داوای له سەرجەم پارته سياسيه‌كانى دیکەى هه‌رێمى كوردستان كرد پشتيوانى له مافه ره‌واكانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كۆتاى ئێزدييه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان بچه‌سپێت و گوتى: "بوونى پێكهاته‌ى ئێزديی له په‌رله‌مانى كوردستان نابێته خاڵى لاواز، ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه هه‌موو پێكهاته‌ى هه‌رێمى كوردستان بوونيان هه‌بێت له په‌رله‌مانى كوردستان و به‌شدار بن له دارشتنهوهى ياسا و ده‌ركردنى بڕياره‌كاندا".
لە کۆی ١١١ کورسی پەرلەمانی کوردستاندا، کۆتاکان خاوەن ١١ کورسین. بەشی زۆری ناکۆکییەکانی بەردەم هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە نێوان لایەنە سیاسییەکان چارەسەربووە و لە ئێستا بازنە و شێوازی دەنگدانی پێکهاتەکان، خاڵی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکانە.