Zana Natık Kerem
25 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2023
ھەولێر – AA
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند کە بوومەلەرزەیەک بەگوڕی چوار پلە لەسەر پێوەری رێختەر، پارێزگای بەسرە-ی ھەژاندووە، بەڵام زیانی گیانی و ماددی نەبووە.
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، روودانی بوومەلەزرەیەک بەگوڕی چوار پلە لەسەر پێوەری رێختەر لە پارێزگای بەسرە تۆمار کراوە.
راشیگەیاندووە، چەقی بوومەلەرزەکە لە قەزای ھاریسە بووە بە دووری ٢٢ کیلۆمەتر باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای بەسرە.
باسی لەوەیش کردووە کە ھاووڵاتییانی دانیشتووی قەزای ھاریسە و دەورووبەری، ھەستییان بە بوومەلەرزەکە کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەیش خراوەتەڕوو کە بوومەلەرزەکە ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.