Zana Natık Kerem
25 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2023
ھەولێر – AA
فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک، لیوا کاوە غەریب عەبدولڕەحمان دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی لە شاری کەرکووک راگەیاند کە بەنیازبووە کردەی خۆکوژی لە شارەکە ئەنجام بدات.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووک، لیوا کاوە غەریب عەبدولڕەحمان رایگەیاندووە کە ھێزە ئەمنییەکان لە گەراجی بەغدا لە شاری کەرکووک، تیرۆریستێکیان دەستگیر کردووە کە بڕێک تەقەمەنیی پێ بووە.
فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوەیشداوە کە تیرۆریستەکە، بەرلەوەی دەستگیر بکرێت بەنیاز بوو، کردەیەکی خۆکوژی لە شاری کەرکووک ئەنجام بدات.
باسی لەوەیش کردووە، ئەو تەقەمەنییانەی کە لەگەڵ دەستگیرکردنی تیرۆریستەکەدا دەستیان بەسەرداگیراوە، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە پووچەڵ کراونەتەوە.