Zana Natık Kerem
17 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2023
ھەولێر – AA
دەزگای دژەتیرۆری عێراق، دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی داعشی لە پارێزگای ھەولێر راگەیاند.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا بە ھەماھەنگیی لەگەڵ ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆری ھەولێر، تیرۆریستێکیان لە پارێزگای هەولێر دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە دەستگیرکراوەکە پێشتر بەناو فەرماندەی کەتیبەی بەرگریی ئاسمانیی بوو لە ویلایەتی دیجلە سەربە رێکخراوی تیرۆریستی داعش.