Rewa Mahmood Hasan
17 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2023
سلێمانی - AA
لە ئاکامی رووداوێکی تەقەکردن لە شاری کۆیە سەربە پارێزگای هەولێر، چوار کەس کوژران.
لەمبارەیەوە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "کاتژمێر ١٠:٣٠ی ئەمڕۆ ١٧ی ئایاری ٢٠٢٣ لە گەڕەکی ئازادی شاری کۆیە کەسێک بەناوی (ر.ق.ر) کە پێشمەرگەی خانەنشینە لە ئەنجامی دروستبونی دەمەقاڵێ هەستاوە، بەکوشتنی هەریەک لە هاوسەری، دوو کچی و کوڕێکیشی بریندار دەکات، هەروەها دوکاندارێکی دراوسێی دەکوژێت".
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لەئێستادا تۆمەتبارەکە بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کراوە.