Zana Natık Kerem
27 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی فرٍِۆکە جەنگییەکانی (F-16)ی عێراق، ژمارەیەک حەشارگەی داعش لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین، خاپوورکران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بە زانیارییەکانی دەزگای دژەتیرۆر و شانەی ھەواڵگریی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی (F-16)ی عێراق لە دوێنێ هەینی تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ١٩ ھێرشیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین لە پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە ئاکامی ھێرشەکاندا، ژمارەیەک حەشارگەی داعش لە ناوچەکە خاپوورکراون.