Abdullah Abdulmanaf Shukur
26 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2021
ھەولێر - AA
ئەمڕۆ ھەینی، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢١ی بۆ رۆژی یەکشەممە دواخست، ئەوەش بەمەبەستی دەرفەتدان بەلیژنەی دارایی و لایەنە سیاسییەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو برگە و ماددانەی ناکۆکیان لەسەرە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، "دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریداوە کە دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی عێراق بۆ رۆژی یەکشەممە دوابخرێ".
بڕیاربوو سبەی شەممە کۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر ئەم پرسە ئەنجام بدرێت.