Zana Natık Kerem
13 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2022
ھەولێر ــ AA
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق راگەیاند، دادگای تاوانەکانی رەسافە، سزای لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێکی داعش کە هەڵگری رەگەزنامەی ئەفغانستانە دەرکردووە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە تیرۆریستە سزادراوەکە پێشتر لەگەڵ هاوسەرەکەی بەشێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە ناو عێراق و بە ئامانجی شڵەژاندنی ئاسایش و سەقامیگریی لە عێراق، لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کاری کردووە.
راشیگەیاندووە کە سزاکە، پشت بەستن بە ماددەی چواری تیرۆر دەرکراوە.