Rewa Mahmood Hasan
16 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2019
سلێمانی - AA
بۆ تاوتوێکردنى دۆخى رێکخراوەیى و درێژەدان بە هەنگاوەکانى خۆڕێکخستنەوە وئامادەکارى بۆ کۆنفڕانسى نیشتمانى و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی سلێمانی کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات.
ئەمڕۆ شەممە ١٦ی تشرینی دووهەم جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی سلێمانی کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات.
لە کۆبوونەوەکەدا پرسەکانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی نیشتمانی بزووتنەوەکە، دۆخی رێکخراوەیی، هەوڵەکان بۆ خۆڕێکخستنەوە، تاووتوێ دەکرێن.
شەممەى رابردو جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبوویەوەو گفتوگۆى لەبارەى چەند پرسێکەوە کرد ئەوانیش هەڵبژاردنى سێ رێخکەرى ژورەکانى (رۆژنامەوانى، حکوومەت و ناوچە دابڕێنراوەکان) و درووستکردنى ژورى توانستى مرۆیى و هەنگاوەکانى خۆڕێکخستنەوە و خۆ نوێکردنەوە و کۆبوونەوەکە بە کراوەیى هێڵدرایەوە و ئەمڕۆش کۆبونەوەى تەواوکاریى کۆبوونەکەى پێشوو بەرێوەدەچێت.