Zana Natık Kerem
23 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2024
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بەتۆندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە دەکەن کە خەڵکی مەدەنی لە ھۆڵێکی کۆنسێرت لە کارکوس ستی لە مۆسکۆ کردە ئامانج.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە بڵاوکردەوە کە دوێنێ ھەینی کرایە سەر ھۆڵێکی کۆنسێرت لە کارکوس ستی لە مۆسکۆ پایتەختی ڕووسیا و بەھۆیەوە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ھاتووە: "بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە خەڵکی مەدەنی لە ھۆڵێکی کۆنسێرت لە کارکوس ستی لە مۆسکۆ کردە ئامانج".
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی حکوومەتی ڕووسیا و کەسوکاری قوربانییانی ھێرشە تیرۆریستییەکە کردووە، ھەروەھا ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکانیش خواستووە.
ڕاشیگەیاندووە کە پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ئەستۆ بگرێت و ئاماژەی بەوەشداوە کە بەھەموو شێوەیەک تیرۆر و توندئاژۆیی ڕەت دەکەنەوە.
دوێنێ ھەینی، ھێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر ھۆڵێکی کۆنسێرت لە کارکوس ستی لە مۆسکۆ و لە ئاکامدا، ٤٠ کەس کوژراون و زیاتر ١٠٠ی دیکەش بریندرابوون.