Heman Hussein Yaseen
06 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2020
ههولێر - AA
بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی خوێندنی ئەمساڵ، ھەریەک لە وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدان.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئالان حەمەسەعید و بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، عەبدولفەتاح عەبدولرەزاق لە پەرلەمانی کوردستان ئامادەبوون و لەئێستادا لەگەڵ لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدان.
کۆبوونەوەکە بە مەبەستی گفتوگۆکردنە لەسەر دۆخی خوێندنی ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پڕۆسەی خوێندن تا حەفتی کانوونی دووەمی ساڵی داھاتوو راگیراوە.
بڕیاریشه كاتژمێر سێ كۆبوونهوهكه تهواو بێت و له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانییدا ئهنجامی كۆبوونهوهكه بخرێتهڕوو.