Sarmand Hameed
15 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2023
هەولێر - AA
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، محەمەد شیاع سوودانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا پێشوازیی لە تەمیم بن حەمەد ئال سانی کردووه.
بڕیارە میری قەتەر لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببێتەوە و لە میانی کۆبوونەوەکاندا تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و دۆحە و پێشهاتە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان بکرێت.