Heman Hussein Yaseen
19 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2025
هەولێر -AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له سەرپەرشتیاری مەدرەسە و خانەقاکانی شێخ عوسمان سیراجه‌ددینی بیارە لە هەرێم و تەواوی جیهان، شێخ مادح شێخ عوسمان نەقشبەندیی بیارە و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له ژماره‌يه‌ك له مامۆستايان و زانايانى ئايينى پێكهاتبوون.
بەپێی هەواڵێکی سەرۆکایەتی هەرێم، له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له ڕۆڵى زانايانى ئايينى له بڵاوكردنه‌وه و بره‌ودان به كولتوورى ميانڕه‌وى كردەوە و ئه‌مه‌ى به په‌يامێكى گرنگ و خزمه‌تێكى گه‌وره بۆ كۆمه‌ڵگه ناوزه‌د كرد، هاوکات هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێم و دامهزراوهكانيشى بۆ گوتارى ميانڕه‌وى دووپات كرده‌وه.
لە بەشێکی هەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە کە هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى بره‌ودان به به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێو پێكهاته جياكانى هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه ڕۆڵى مامۆستايانى ئايينييان له پێشخستنى گوتارى ميانڕه‌وى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى و توندوتيژیدا به پێويست و ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند.