03 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2020
ئیستانبوڵ – AA
فه‌رمانده‌ی لیواكانی به‌در'ی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی، هادی عامری دوای كوشتنی فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسمی سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی دەستەی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس داوای "یه‌كڕیزی له‌سه‌رجه‌م هێزه نیشتمانییه‌كانی عێراق" كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا عامری ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌و وه‌ك سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كه دووه‌مین گه‌وره‌ترین لایه‌نه له په‌رله‌مانی عێراقدا به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی سه‌ربازانی ئه‌مریكا داوای له ته‌واوی هێز و لایه‌نه نیشتمانییه‌كان كرد یه‌كڕیز و هاوده‌نگ بن.
عامری كه به‌وه ناسراوه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ سوله‌یمانی و موهه‌ندیس هه‌بووه، هێرشه‌كه‌ی به "تاوانێكی قێزه‌ون" له‌قه‌ڵه‌م داوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسمی سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی دەستەی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس به ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان لە فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژراون.