04 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2020
به‌غدا – AA
له ئاكامی هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر كاروانێكی دیكه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له به‌غدا'ی پایته‌خت، شه‌ش كه‌س له ناو ئۆتۆمبێله‌كاندا كوژران.
ته‌له‌ڤزیۆنی سومه‌رییه به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه هێرشی ئاسمانی كراوه‌ته سه‌ر كاروانێك له ناوچه‌ی تاجی باكووری به‌غدا.
به‌پێی هه‌واڵی میدیا خۆجێیه‌كانیش فه‌رمانده‌كانی یه‌كه‌ی كه‌تایبی ئیمامی عه‌لی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له نێو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌دا بوون كه كراونه‌ته ئامانج.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م رووداوه‌وه به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌و هێرشه‌دا شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هێشتا لێدوانی فه‌رمی نه‌دراوه له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه.
به‌ره‌به‌یانی دوێنێش له هێرشێكی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، قاسمی سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس كوژران.