Zana Natık Kerem
17 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2020
کەرکوک- AA
لە شاری کەرکووک، چوار حەشارگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش خاپوورکران.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک، لیوا سەعد حەربییە ئەوەی ئاشکرا کرد کە هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ لە باشووری شەرەکە ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەستپێکردووە.
سەعد حەربییە باسی لەوەشکرد کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، چوار حەشارگەی داعش خاپوور کراون و لە حەشارگەکاندا دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و پێداویستی ژیاندا گیراوە.
رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤ دەستیگرت بەسەر تەواوی پارێزگاکانی مووسڵ، سەڵاحەددین و ئەنبار و بەشێكی پارێزگاکانی دیالە و کەرکووک.
دواتر هێزە عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر رێکخراوە تیرۆریستییەکە دەستپێکرد و لە نۆی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧دا، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، حەیدەر عەبادی سەرکەوتنی بەسەر داعش راگەیاند.
وێڕای تێپەڕینی سێ ساڵ بەسەر شکستی داعشدا تا ئێستا رێکخراوەکە بەشیوەی پەرتەوازە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق ماوە.