کابول
ھەڵبژاردەی ئەفغانستان ٣٦ ساڵە لەیارییکردن دابڕاوەو یەکەمین یارییان لەدوای ئەو ھەموو ساڵە، یارییەکی دۆستانەبوو لەگەل ھەڵبژاردەی پاکستانی دراوسێیدا.
بە ئامادەبوونی زۆرێک لە بەرپرسە باڵاکانی ئەفغانستان لە یاریگای کابوڵی پایتەخت، دوای خوێندنی قورئانی پیرۆز و مارشی نیشتمانی ھەردوو وڵات یارییەکە دەستیپێکرد.
جەماوەرێکی لەڕادەبەدەر ئامادەی بینینی یارییەکە بوون لەباریگا، بەھۆی قەرەباڵغی زۆر، ھاتووچۆکردنی ئوتۆمبیل لەشەقامی بەردەم یاریگاکە وەستێنرا.
بەمەبەستی پاراستنی گیانی جەماوەرەکە ھێزە ئاسایشپارێزەکانی ئەفغانستان رێوشوێنی پێویستیان گرتووەبەر.
یاریگای کابوڵ ٦٠٠٠ ھاندەر لەخۆدەگرێ، پڕ بوو لەھاندەران. زۆربەی زۆری ھاندەرانیش ئەفغانی بوون و بە جۆش و خرۆشەوە ھانی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دەدا.
یارییەکە بە ئەنجامی (٣-٠) بۆ ھەڵبژاردەی ئەفغانستان تەواو بوو.