ساوپاولۆ
یەکێتی تۆپی پێی فیفا ئاشکرایکرد نزیکەی ملیۆنێک بلیتی جامی جیھانیی ٢٠١٤ی بەڕازیل خراوەتە بازاڕەکانی فرۆشتنەوە. ھاندەران لە ئێستاوە دەتوانن بلیت بۆ یارییەکانی ساڵی داھاتووی جامی جیھانی بکڕن.
یارییەکان لەڕۆژی ١٢ی حوزەیران تا ١٣ی تەمموزی ساڵی داھاتوو ئەنجامدەدرێن.
نرخی بلیتەکان بەگوێرەی بەھێزی و قۆناغی یارییەکان دەگۆڕێ. نرخی بلیتێک لە نێوان (٩٠-٩٩٠) دۆلاردایە.
سێ سەد ھەزار بلیت لەریزەکانی پێشەوە بۆ بەساڵاچووان و خاوەن پێداویستی تایبەت و خوێندکاران جیاکراوەتەوە.