Halil Ibrahim Avsar
18 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
زۆرانبازی میللی توركیا ره‌زا كایائاڵپ له‌پاڵه‌وانێتیی زۆرانبازیی جیهانیدا كه له كازاخستان به‌ڕێوه‌ده‌چیت، له كێشی 130 كیلۆگرامدا مه‌دالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا.
له‌ڕۆژی چواره‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا كه له نورسوڵتانی پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ره‌زا له‌كێشی 130 كیلۆگرامدا و له‌یاریی كۆتاییدا رووبه‌ڕووی زۆربانبازی كوبا ئۆسكار هیندس بووه‌وه.
له‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا ره‌زا سێ به یه‌ك توانی به‌سه‌ر زۆرانبازهكهی كوبادا سه‌ربكه‌وێت و مه‌دالیای زێڕ به‌ده‌ستبهێنێت.
ره‌زا له ئۆڵۆمپاتهكانی تۆكیۆ-شدا توانیی به چوار گه‌ڕی بێ به‌رانبه‌ر به‌سه‌ر زۆرانبازی شیلی به‌ڕه‌گه‌ز كوبی یاسمانی ئاكۆستا و زۆرانبازی چینی لینگژی مێنگ بباته‌وه و خۆی بگه‌یه‌نێته چاره‌كی پێش كۆتایی.
زۆرانبازهكهی توركیا توانیی له چاره‌كی پێش كۆتایی ئۆڵۆمپیاتهكهدا پێنج به یه‌ك به‌سه‌ر زۆرانبازی جۆرجی لاكۆبی كاجایا و له‌نیوه‌ی پێش كۆتایشدا چوار به یه‌ك به‌سه‌ر ئێدوارد پۆپی ئه‌ڵمانیدا سه‌ربكه‌وێت.
- ژماره‌یه‌كی پێوانیی نوێی ره‌زا
ره‌زا كایائاڵپ بووه یه‌كه‌م یاریزانی تورك كه چوار جار نازناوی پاڵه‌وانێتیی زۆرانبازریی جیهانی به‌ده‌ستبهێنێت.
به‌م جۆره ره‌زا كه دووه‌می ئۆڵۆمپاتی تۆكیۆیه، كه‌وته پێش هه‌ریه‌كه له زۆرانبازانی میللی توركیا حه‌مزه یه‌رلیكایا و سه‌لجوق چه‌بی كه هه‌ریه‌كه سێ جار نازناوی پاڵه‌وانێتیی زۆرانبازیی جیهانیان به‌ده‌ستهێناوه.
ره‌زا له‌دوای حوسه‌ین ئاك باش كه چوار جار نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، یه‌كه‌م زۆرانبازه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ژماره‌یه.