Hüseyin Ünlüsoy
24 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2022
ئافیۆنهیسار - AA
پاركی سروشتیی ئاكداغ كه ده‌كه‌وێته سنووری كارگێڕیی هه‌ردوو پارێزگای ئافیۆنهیسار و ده‌نیزلی و به دڵڕفێنی سروشته‌كه‌ی به‌ناوبانگه له وه‌رزی زستان و دوای به‌فربارین جوانتر ده‌نوێنێت.
ئاكداغ كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه پێشتر وه‌ك پاركی سروشتی راگه‌یه‌ندرابوو، جگه له له‌خۆگرتنی چه‌ندین جۆر داری جیاواز و چه‌می به‌نداو، هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی پێشوازیكردن له سه‌ردانیكه‌ران خانووی لە دار بنیاتنراو، سه‌یرانگا و شوێنی یاریی منداڵان لەخۆدەگرێت.
له‌گه‌ڵ به‌فربارین و سپیپۆشبوونی ئاكداغ و به‌ستنی چه‌می ناو پاركه‌كه، سروشتی ناوچه‌كه سه‌رنجڕاكێشتر بووه بۆ ژینگه‌دۆستان و ئاره‌زوومه‌ندانی وێنه‌ی فۆتۆگرافه‌ری.
تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوچه‌ی پێنجه‌می پاركه نیشتمانییه‌كان و پاراستنی سروشت و ژینگه‌دۆستان، دوای به‌فربارینێكی زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌شێوه‌ی ناوبڕی دیارییكراو خۆراك به گیانله‌به‌ره كێوییه‌كانی پاركه‌كه بده‌ن.
بوونی مراوییه كێوییه‌كان له ده‌ورووبه‌ری چه‌مه‌كه كه به دوای خۆراكدا ده‌گه‌ڕێن، ناوچه‌كه‌ی دڵڕفێنتر كردووه.
