Halis Akyıldız,Andaç Hongur Erpehlivan
26 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
کاریگەری ئەو بەفرە زۆرەی کە لە ئێوارەی رۆژی رابردووەوە لە ئیستانبوڵ دەبارێت بەردەوامە.
بارھەڵگرێک کە بەھۆی زۆری بەفرەوە لە شەقامی رێگای بویوکچەکمەجە ھادیمکوی گیریخواردبوو، بە ھاوکاری شۆفڵێک دەرکرا و بەردەوامی بە رێگاکەی دا. ھاوکات بەھۆی چەقینی بارھەڵگرەکە قەرەباڵغیی و وەستانی ئۆتۆمبێلێکی زۆر بە ئاراستەی بەیلیکدوزو درووستببوو.
لەلایەکی دیکەوە، جامەکانی پاسێکی گواستنەوەی گشتیی ئیستانبوڵ کە بەھۆی بەفرەوە لە رێگای ئەسەنیورت کراچ گیریخواردبوو بە شکاوی دەبینرا.
لە ناوچەی فاتیح، دوای خزانی ئۆتۆمبێلێک لە بەرزاییەکەوە خۆی بە دوو ئۆتۆمبێلی وەستاودا کێشا و زیانی پێگەیاندن.