Sidar Can Eren
07 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2022
دێرسم – AA
سپیپۆشینی سروشت و شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی پارێزگای دێرسم، سه‌رنجی ئاره‌زوومه‌ندانی وێنه‌ی فۆتۆگرافی بۆ لای خۆی راكێشاوه.
دێرسم نزیكه‌ی سێ هه‌زار مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه و ده‌كه‌وێته نێوان ژماره‌یه‌ك چیا، به سروشتی دڵڕفێنی خۆڕسك، شوێنه‌واره مێژووییه‌كان و فره‌یی كولتووری هه‌ر وه‌رزه و جۆرێك ده‌نوێنێت. ئه‌و فۆتۆگرافه‌رانه‌ی هه‌فتانه له پارێزگاكانی دیكه‌وه دێن و روو له دێرسم ده‌كه‌ن قه‌ڵای په‌رته‌ك، پاركی نیشتمانیی دۆڵی مونزور، پردی ره‌بات، سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی مونزور و گاشه‌به‌رده‌كانی ئاغڵایان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.
فۆتۆگرافه‌ران ده‌چنه ئه‌و گونده چیاییانهی كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌فر جێ جێ تیایاندا گه‌یشتووه‌ته دوو مه‌تر و وێنه‌ی ژیانی سه‌ختی ئاژه‌ڵداران، گوندنشینان و ژیانی سروشتی له‌و ناوچانه ده‌چركێنن.
فۆتۆگرافه‌ران به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه له هه‌ژماره‌كانی خۆیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رۆڵ ده‌گێڕن له ناساندنی ئه‌و ناوچه دڵڕفێنانه‌ی دێرسم به توركیا و جیهان.
سه‌لدا جۆشار به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه نزیكه‌ی حه‌وت ساڵه وه‌ك حهزوئارەزوو ده‌ستی به وێنه‌گری كردووه و گوتی: "به‌م هۆیه‌وه چوومه زۆر شوێن هه‌ر له دێرسمه‌وه بگره تا ده‌گاته ئانتاڵیا. ده‌مێكه ده‌مه‌وێت بێمه ئێره و وا تازه رێك ده‌كه‌وێت. سروشتی ده‌ستلێنه‌دراوی دێرسم و میواندۆستی خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆر كاریان تێ كردووم".
سەلدا جۆشار به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه چاوه‌ڕێی كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌فری نه‌كردووه به‌م جۆره له دێرسم، گوتی: "به‌فر له ئانتاڵیا نه‌بوو، چاوه‌ڕێی ئه‌و هه‌موو به‌فره‌م نه‌ده‌كرد لێره. تاڕاده‌یه‌ك بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌شه سارده ماندوو بووم، به‌ڵام زۆر جوانه".
فۆتۆگرافه‌ر ئیلكنور سۆیه‌ر به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ دووه‌م جاره له بورساوه دێته دێرسم گوتی: "پێشتر له پاییزدا هاتبووم، به‌ڵام زستانه‌كه‌ی ته‌واو جیاوازه".
هەروەها سه‌رپیل ئاكسۆی گوتی: "سروشتی دێرسم زۆر دڵڕفێنه به باشی ده‌زانم كه‌س خۆی له بینینی ئه‌و سروشته دڵڕفێنه بێبه‌ش نه‌كات. لێره سروشتی دڵڕفێن و شوێنه‌واره مێژووییه‌كان ئاوێزانی یه‌كتر بوون. چیا و مێرگ و دۆڵی ئێره زۆر جوانن. خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆر باشه. به‌فر هه‌موو شوێنێكی داپۆشیووه و وێنه‌ی زۆر جوانمان چركاندن. خه‌ڵكی ئێره زۆر هاوكارمانن و زۆر گه‌رموگوڕ و میواندۆستن".