Gülşen Çağatay,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
13 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك)، به‌رهه‌می نه‌وتی خاوی رۆژانه‌ی له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا، به‌راورد به مانگی پێشووتر، 127 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا زیاد كردووه و گەیاندوویەتی بە 32 ملیۆن و 900 هه‌زار به‌رمیل.
به‌پێی راپۆرتی بازاڕی نه‌وتی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئۆپیك، مانگی رابردوو خستنه‌ڕووی نه‌وتی جیهان، به‌راورد به مانگی پێشووتر رۆژانه، 440 هه‌زار به‌رمیل زیادیكردووه و 99 ملیۆن و 760 هه‌زار به‌رمیل بووه.

له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا، به‌رهه‌می رۆژانه‌ی وڵاتانی نائه‌ندام له ئۆپێك، به‌بڕی 310 هه‌زار به‌رمیل زیادیكردووە و گه‌یشتووەته 66 ملیۆن و 860 هه‌زار به‌رمیل.
مانگی رابردوو به‌رهه‌می رۆژانه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام لە ئۆپێك به‌بڕی 127 هه‌زار به‌رمیل زیادیكرد و گه‌یشتووەته 32 ملیۆن و 900 هه‌زار به‌رمیل. به‌م جۆره بڕی خستنه‌ڕووی نه‌وتی خاوی ئۆپێك له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا نه‌گۆڕا و له ئاستی سه‌دا 33دا ماوەته‌وه.