Gülşen Çağatay,Mohammed Baqi Hussein
19 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
به هۆی چاوه‌ڕوانكردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له ئه‌مریكا، نرخی یەک به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، بۆ 56 دۆلار و 53 سه‌نت دابه‌زیوه.
شاره‌زایان ئه‌م دابه‌زینه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خستنه‌ڕووی به‌رهه‌می نه‌وتی خاو ده‌گێڕنه‌وه له بازاڕه‌كاندا به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مێنانی نه‌وتی خاو له ئه‌مریكا و ئاماژه به مه‌ترسیی جیۆپۆڵه‌تیكی ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه دامه‌زراوه‌ی نه‌وت لە لیبیا رایگه‌یاند کە له بیره نه‌وته‌كانی شه‌راره باشووری ئه‌و وڵاته كه به‌گه‌وره‌ترین بیره نه‌وت ده‌دانرێت، به هۆی داگیركردنینهوه له لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه ناتواندرێت به‌رده‌وام بێت له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت. رۆژانه نزیكه‌ی 340 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له بیره‌نه‌وتی شه‌راره ده‌رده‌هێنرا.
له‌ئێستادا، نرخی یەک به‌رمیل خاوی برێنت، 56 دۆلار و 53 سەنتە.