Zana Natık Kerem
04 تشرینی یەکەم 2026•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2026
وەزارەتی بەرگریی عێراق کوژرانی دوو سەربازی لە پاریزگای نەینەوا، ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنیندا لە باکووری بیابانەکانی قەزای ڕاوە باشووری پارێزگای نەینەوا، بە ھێزەکانی فیرقەی حەوت پیادەی سەربە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە تەقیوەتەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، دوو سەرباز کوژراون و دووی دیکەش برینداربوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ھەروەھا وەزارەتی بەرگریی عێراق جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ھێزەکانی سوپا پێداگرانە بەردەوامن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق، بە ئامانجی ڕاوەدانانی تیرۆریستانی ڕێکخراوی داعش، وشککردنی سەرچاوەکانی ڕێکخراوە و وەشاندنی گورزی تووند لە حەشارگەکانی داعش.