Rauf Maltaş, Cebrail Caymaz
04 تشرینی یەکەم 2026•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2026
دوایین ڕۆژی گەورەترین فێستیڤاڵی فڕۆکەوانی، بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆجیا ناسراو بە تێكنۆفێست (TEKNOFEST) لە شانلیئورفا بەڕێوەدەچێت.
فێستیڤاڵی فڕۆکەوانی، بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆجیا (تێكنۆفێست) کە ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبەشی ڕاگەیاندنی جیهانییەتی و به سەرپەرشتی وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆجیا و وەقفی تیمی تەکنەلۆجیای تورکی "T3" بەڕێوەدەچێت لە فڕۆکەخانەی گاپ لە شانڵیئورفا لە دوایین ڕۆژی دایە.
فێستیڤالەکە کە لە لایەن هاووڵاتییانەوە پێشوازییەکی بێ وێنەی لێکراوە لە دوایین ڕۆژدا بەردەوامی دەدات بە کارەکانی.
لە میانی بەرنامەکانی ئەمڕۆدا ئەستێرەکانی تورک بۆ دوایین جار نمایشیان دەبێت.
هەرکام لە هێلیکۆپتەرەکانی ATAK و کەشتی و فڕۆکەکەکانی بەرهەمی HÜRKUŞ، CEZERİ، بایراکتار TB2 و بایراکتار TB3 و بایراکتار ئاکنجی لە فێستیڤالەکەدا نمایش کراون.
فێستیڤاڵی فڕۆکەوانی، بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆجیا (تێكنۆفێست) لە ٣٠ی ئەیلوول دەستی پێکرد و بە پێدانی خەڵاتەکان، ئەمڕۆ کۆتایی پێ دێت.