Zeynep Beyza Kılıç
09 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2021
ئەنقەرە- AA
نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا، بۆ ٦٩ دۆلار و هەشت سەنت دابەزی.
رۆژی هەینی نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٧٢ دۆلار و ٤٣ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٠ دۆلار و ٧٠ سەنت تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٩:٢٢ی بەیانی ئەمڕۆ، نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت بەڕێژەی سەدا ٢،٢٩ دابەزینی بەخۆوەبینی و بە ٦٩ دۆلار و هەشت سەنت فرۆشرا.
لە هەمان کاتدا خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٦٦ دۆلار و ٦٧ سەنت فرۆشرا.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی و گرتنەبەری رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە ژمارەیەک وڵاتی ئاسیا بەتایبەت لە چین، وایان کردووە نیگەرانی بەرامبەر ئاساییبوونەوەی ئابووری جیهان دروست ببێت و ئەمەش کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر نرخی نەوت.