Zeynep Rakipoğlu
10 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2023
ئیستانبوڵ - AA
لە نێو ئەو حەوت تۆمەتبارەی کە لە ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ئیستانبوڵ دەستگیرکرابوون، چواریان دەستبەسەرکران کە لە بەناو "قازی رێکخراوەکە لە پارێزگای نەینەوا" (مووسڵ)، جەلال ئیسماعیل ئەحمەد ئەحمەد یەکێکە لەوانە.
لەو لێکۆڵینەوەی لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری کۆماریی ئیستانبوڵەوە دەستی پێ کردووە، لە چوارچێوەی چوار دۆسیەی لێکۆڵینەوەی جیاوازدا، حەوت تۆمەتبار دەستگیرکران کە دیاریکرابوو پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە هەیە.
ئەو تۆمەتبارانە دوای تەواوبوونی رێککارەکانیان لە بنکەی پۆلیس، رەوانەی دادگا کران.
چوار تۆمەتبار کە لە جەلال ئیسماعیل ئەحمەد ئەحمەد یەکێک بوو لەوانە، دوای وەرگرتنی گوتە لێیان لە داواکاریی گشتی گواسترانەوە بۆ دادگای تاوانەکان و لەوی بە بڕیاری دادگا دەستبەسەرکران.