Selman Tür
30 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2019
باتمان - AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی داواكاری گشتی باتمان له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 22 گومان‌لێكراو ده‌ركرا.
كاتژمێر پێنجی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌كه ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ ده‌ستگیركردنی داواكراوه‌كان ده‌ستپێكرد.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه 400 كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان تیایدا به‌شداربوون ئۆپه‌راسیۆنی هاوكات بۆسه‌ر ناونیشانی 22 گومانلێكراوه‌كه ئه‌نجامدرا و سه‌رجه‌میان ده‌ستگیركران كه بەناو ئه‌میری باتمان-ی داعشیشیان له‌نێودابوو.
له‌میانی پشكنینی ناونیشانی دهستگیركراوهكانیشدا ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی و به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت به رێكخراوه‌كه‌دا گیرا.
له‌ئێستاشدا رێكاره یاساییه‌كانی ده‌ستگیركراوه‌كان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی باتمان به‌رده‌وامه.