Orhan Onur Gemici
09 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لەچالاکی خستنی دوو چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە-ی لە ناوچەی چیای جودی لە شارۆچکەی سلۆپی شڕناخ راگەیاند.
لەو بارەیەوە، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ھەورەبروسکە-١دا، ھێزەکانی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگاکە و میت ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان ئەنجامداوە.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە ھێزەکانی ئاسمانیی پشتیوانیان کردووە دوو تیرۆریستی پەکەکە لەچالاکی خراون.
ئەوەیش خرایەڕوو کە ئۆپەراسیۆنەکە لە ناوچەکەدا درێژەی ھەیە.