Mehmet Yılmaz Güldaş
01 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-دا كه له باكووری عێراق درێژه‌ی هه‌یه، پێنج تیرۆریستی دیكه‌ی په‌كه‌كه له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانییدا له چالاكی خران.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، هاوكات له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-دا هێرشی ئاسمانیی كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی مه‌تینا، ئاڤاشین-باسیان و گارا.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ژماره‌یه‌ك په‌ناگه، سه‌كۆی چه‌ك و حه‌شارگه‌ی په‌كه‌كه خاپووركراون و، پێنج چه‌كداریشیان له چالاكی خراون.