Gamze Türkoğlu Oğuz,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
09 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2019
سیئۆل- AA
نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کۆریای باکوور، ستیفن بیگەن، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی بۆ ماوەی ٣ رۆژ ئەنجامدا.
ستیفن بیگەن کە لەدوای سەردانەکەی بۆ پیۆنیانگ گەیشتە سیئۆل، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور، کانگ کیونگ-وا و نوێنەری ئەتۆمیی کۆریای باشوور، لی دۆهون کۆبوویەوە و زانیاریی سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی دانێ.
بیگەن لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ کانگ رایگەیاند: "دانوستانەکانمان بەسوودبوون. سەرۆک (رێبەری کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون) زۆر ئارەزوومەندی هاویشتنی هەنگاوی نوێیە. لە ئێستادا و لە دواییشدا کاری زۆرمان هەیە کە لەگەڵ کۆماری گەلی دیموکراتیی کۆریا ئەنجامیبدەین. ئەگەر هەردوولا پابەندیی نیشانبدەن، باوەڕم وایە کە بەرەوپێشچوونی راستەقینە دەستەبەردەکەین".
لە راگەیەندراوێکیشدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە بیگەن لەگەڵ نوێنەری تایبەتیی کۆریای باکوور بۆ کاروباری ئەمریکا، کیم هیۆک چۆل تاوتوێی بابەتەکانی "بەرەوپێشبردنی ئەو بەڵێنانەی سەبارەت بە لووتکەی سینگاپوری نێوان ترەمپ و کیم دراوە، وەرچەرخاندنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا-کۆریای باکوور و بنیاتنانی ئاشتییەک کە بمێنێتەوە لە نیمچە دوورگەی کۆریا" کراوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بیگون و كیم هیۆك چۆل ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ر له به‌ستنی لووتكه‌ی دووه‌م كه له ٢٧-٢٨ی ئه‌م مانگه له هانۆی پایته‌ختی ڤێتنام ده‌به‌سترێت دیسانه‌وه كۆببنه‌وه.
تره‌مپیش له تویته‌ر رایگه‌یاند كه به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی كۆبوونه‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ كیم له هانۆی.
له تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكادا هاتووه: "كۆریای باكوور به سه‌ركردایه‌تی كیم جۆنگ-ئون ده‌بێته ناوه‌ندێكی مه‌زنی گه‌شه‌ی ئابووری. له‌وانه‌یه كه‌سانێك به‌وه سه‌ریان سووڕ بمێنێ به‌ڵام من نا. چونكه ده‌رفه‌تی ناسینی ئه‌وم بۆ ره‌خسا و باش له‌وه تێگه‌یشتم كه ئه‌وه‌ی پێ ده‌كرێت. كۆریای باكوور به جۆرێكی جیاواز ده‌بێته مووشه‌كێك له بواری ئابووریدا".