Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin
09 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بەیاوەری شاندێک بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بڕۆکسل پایتەختی بەلجیکا.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو سەردانەدا، مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەلجیکا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکات .
شاندی یاوەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتوون لە وەزیری پلاندانان، دارا رەشید و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی.